یەکەم کەس باروت و موشەكی لە جیهاندا دۆزییەوە موسڵمانێك بوو بەناوی نەجمەدینی حەسەن
ماکوان کەریم
نەجمەدین حەسەن حەداب لە رەچەڵکدا خەڵکی سوریاییە ،لەحەڵەب لەدایك بووە و لەساڵی ١٢٩٤ز وەفاتی کردوە،ناسراوە بە حەسەن ڕەماح..
یەکەم کەس بووە کە باروتی دۆزیوەتەوە کاتێك موسڵمانان جەنگیان بوو لەگەڵ
خاچپەرستەکاندا ، ئەو دەمە بۆیەکەم جار موسڵمانان دژی خاچپەرستان بەکاریان
هێناوە .. لە پاشاندا پەرەئەدات بە بیرۆکەکەی و بۆ یەکەمجار لە جیهاندا
موشەك دروست دەکات، لە دووتوێی کتێبێکدا بە دورودرێژی باسی
بیرۆکەکانی دەکاتو چۆنیەتی دروستکردنی لە رووی فیزیایی و کیمیاییوە،لە
پاشاندا کتێبەکەی ئەدزرێت لە سووریاوە دەیبەنە ئەڵمانیاو فەرەنسا لەدوای
داگیرکردنی ئیستعمار لەناوچەکەدا لەوێ پەرەئەدەن بە فیکرەکانی، ئێستا
کتێبەکەی لە مۆزخانەی پاریس و مۆزەخانەی بەرلینی نێودەوڵەتییە بەشێکیش لە
دەست نوسەکانی لە مۆزەخانەی قاهیرە و هیندستاندایە، ئەڵمانیا بۆ یەکەم جار
پەرەی داوە بە موشەک لەسەر بنەمای کتێبکەی حەسەن ڕەماح..
سێ کتێبی نوسیوە لە بواری سەربازیدا:
یەکەم: الفروسية والمناصب الحربية: ئەم کتێبە باسی ئەوە دەکات کە چۆن
موشەك دروست دەکرێت و چۆنیەتی هەڵدانیو دوری و نزیك گەیشتنی بۆ جێگای
مەبەست. ئەم کتێبە لە ئێستادا بەشی زۆری لە ئەڵمانیایە لە بەرلین ، چەند
لاپەرەیەکی لە میسر هەڵگیراوە..
دووەم:البنود في معرفة الفروسية:
ئەم کتێبە لە لەسەردەمی داگیرکەری ئینگلیزی دزیان وبردیانە هیندستان بۆ
کۆمپانیای رۆژهەڵاتی بەریتانی و دوایی هیندستانیەکان پاراستیان، نوسخەی
دووەمی لە قاهیرەیە..
سێیەم:الفروسية في رسم الجهاد: ئەم کتێبە لە
پاریسە لە مۆزخەنی پاریسە بە ژمارە ٢٨٢٥، باس لە دوورستکردنی تۆپ و گولەی
تۆپ و جۆرەکانی باروتە،..
بەسێکی زۆر لە دەستنوسەکانی دادەنێم و لەگەڵ داهێنانەکانی لە کتێبەکانیدا..
بهروار: 20/02/2015
بینین: 1128
|